5

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی مه‌شهه‌د، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام ڕه‌زا”ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
نارازیان له سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی په‌ره‌ستاران له ئه‌و شاره، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌رپایی ڕێپێوانێك ، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ،پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه، نه‌مانی جیاكاری له حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.