
ڕۆژی ڕابردوو، چوار چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجانی كه بە مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندكراوان له زیندانی ئێڤین له به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چوار چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “عه‌باس لسانی، عه‌لی خێرجوو، یوسف كاری و بێهزاد ده‌شتی”، كاتی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی “ودوود ئه‌سه‌دی و تاهر نه‌قه‌وی” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ش له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كی زۆر، پلاكارده‌كانیان شكێندراوه.