3

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كارمه‌ندانی بێهزیستی له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، شیراز، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌لێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.