4

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.