
ڕۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی “سنه و سه‌وڵاوا“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “لوقمان ساڵحیزاده و عه‌لی حسێنی” خه‌ڵكی گوندی “دێوزناو” سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناسناوی “فه‌رشید مه‌نسووری” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی عه‌باس ئاوای شاری سنه، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته كه خراوه‌ته پاڵی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هەواڵەسهبارهت به ئه‌و سێ شارومه‌نده زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.