6

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “ئه‌یوان” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها ناڕه‌ازیه‌تی كرێكاران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. كرێكاران له به‌رده‌وامی وتاره‌كانیاندا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.