
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “له‌یلا ئه‌حمه‌دوه‌ند” هاوسه‌ری “مه‌سعود فه‌رهیخته” موعه‌لیمی به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ڕایگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه له خراپیدایه.
“مه‌سعود فرهیخته” چالاكی سنفی، ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی شورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له شارستانی “شه‌هر ڕه‌زا” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له تاران، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كرا. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه له ڤیدیۆكه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییه پێویستی خێرای به ده‌رمان هه‌یه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.