3

به پێ ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لیڕه‌زا قه‌نبه‌رزهی گۆرگیج” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری زاهدان، پاش حه‌فته‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له گوندی “نوكچاه” سه‌ر به شاری زاهدان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و براكه‌ی كه به‌ندكراوه ئه‌نجام دراوه و تا كاتی داڕێشتین ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.