3

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، حوكمی سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز پاش چه‌ند مانگ ناڕوونی چاره‌نووس و ئه‌شكه‌نجه‌درانیان، په‌سه‌ند كرا.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “فه‌رشاد ئێعتمادی فه‌ر، مه‌سعوود جامعی و عه‌لیڕه‌زا مرداسی”، ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه به تۆمه‌تی “افساد فی العرض”، “ئه‌ندامتی لە یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه له ئه‌نجامدا ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و حوكمه له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا.