4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناسناوی “میلاد كه‌ره‌می”، له شاری بۆكان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبیلی ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌سڕێژی لێ كراوه و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه و سه‌رنشینێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به ناوی “موختار گوده‌رزی” بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا. دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری “خۆی” سه‌ر به پارێزگای ورمێ”، به ناوه‌كانی “خالس و یوسف په‌رویزی” درانه به‌ر ده‌سڕێژی گوڵڵه و گیانیان له ده‌ستدا.