4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی “ڕامه‌ك خودرۆ”، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م كۆگای قه‌زایی تاوانه ئابوورییه‌كانی تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به هه‌ڵكردنی پلاكارد ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ ساڵ به سه‌ر تۆمار كرانی دۆسیه دژ به به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته، هێشتا له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك نه‌ندراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری سزادانی تاوانباران، پێڕاگه‌یشتنی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.