
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد، دیوانده‌ره و سنه، له چه‌ند مه‌راسمێكدا یادی قاره‌مانانی خه‌ڵكیان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كانی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده و ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی” هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان، به به‌رپایی مه‌راسمێك و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت. هاوكات له شاره‌كانی “سنه و دیوانده‌ره” بنه‌ماڵه‌كانی “ئازاد حسێن پووری و شاهۆ به‌همه‌نی“، به دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.