4

ڕۆژی ڕابردوو، كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د دژ به پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌وتووه و خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كه‌شاوه‌رزان و هه‌روه‌ها پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان بە كێشه‌ی نه‌بوونی حه‌ق ئاوه‌ی جووتیاران بوون.