3

به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندروستی “مه‌نوچهر فه‌لاح و په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت، له خراپیدایه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه كه له به‌ندی میساقی ئه‌و زیندانه‌دا ڕاده‌گیردرێن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئازارێكی زۆریان هه‌یه و سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ڕێگری له پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی به ئه‌و دوو زیندانییه ده‌كرێت، به‌ڵكوو له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراون.