3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شوۆفێرانی كامیۆن له شاری جیرۆفت، دژ به گه‌ڵاڵه‌ی نوێی باجی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سمتی ئه‌و شارستانه كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆن‌داران و هه‌روه‌ها له سه‌روه بوونی نرخی كه‌لوپه‌لی كامیۆن، سه‌پاندنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له سه‌ر شۆفێران، گوشارێكی یه‌كجار زۆری ئابووی خستووه‌ته سه‌ریان و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی كامیۆن، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆن‌داران بوون.