به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی كامیاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕامین محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌د ده‌شتیدوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری كامیاران و له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یپژمان فاتحیبه‌ندكراوی سیاسی له‌ سێداره‌ دراو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٤ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ هێرشی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ و كامیاران بۆ سه‌ر ماڵی دایكیپژمان فاتحی، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌ و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ شاری سنه‌ كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، هێزه‌كانی ڕژیم نه‌ك ته‌نیا وڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو به‌ ئه‌و په‌ڕی بێڕێزییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردوون و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net