
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی زایینی ئه‌مساڵه‌وه، لانیكه‌م ١٧٦ له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یان بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون و هێشتا كۆمه‌ڵێكی زۆر له تاوانباران سزا نه‌دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌مساڵ ١٣٦ ژن له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لانیكه‌م ٤٥ ژنی دیكه‌ش له لایه‌ن ڕژیمه‌وه له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ١٦٣ ژنی دیكه‌ش له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه، حوكمی زیندان یان شه‌للاقیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه له سه‌رتای هاتنه سه‌ر حوكمی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت پاش دستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ساڵانه ڕێژه‌ی توندوتیژی و گوشار بۆ سه‌ر ژنان و به تایبه‌ت ژنانی چالاك له كۆمه‌ڵگا زرتۆ بووه‌ته‌وه.