
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئارمان گۆسته‌ری نۆوین له شارستانی كۆناره‌ك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه حه‌قده‌ستیان پێ نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.