بریندار بوونی ١٣ قوتابی له‌ شاری هه‌مه‌دان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌ هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی سرویسی هاتوچۆی قوتابیان له‌ جاده‌ی مه‌لایر بۆ هه‌مه‌دان، ١٣ قوتابی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابیانی بریندار به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یئیمام حسێنله‌ شاری مه‌لایر كراون و دۆخی ته‌ندروستیان له‌ خراپیدایه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و هه‌روه‌ها سرویسی هاتوچۆی قوتابیان له‌ ئێران، ساڵانه‌ به‌ ده‌یان قوتابی به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ دژه‌ست ئه‌ده‌ن و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار ئه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net