ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام

 

 

ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٠٠ كرێكاری ناڕازی ئه‌و شیركه‌ته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی داهات و گرانبوونی پێداویستییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌، له‌ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون و ئێستا له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له‌ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net