پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێران له‌ شاری مه‌روه‌ست

 

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی شارستانی “مه‌روه‌ست” سه‌ر به‌ پارێزگای  یه‌زد، دژ به‌ نه‌بوونی داهات كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شۆفێرانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ ئێران، خوازیاری گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی بار له‌ كانگه‌ی به‌ردی ئاسنی ئێسمالوون بۆ شیركه‌تی فولادی موباره‌كه‌، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و كامیۆن، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی شۆفێران و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *