كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆفێران و كرێكارانی گۆمرۆكی له‌نگه‌رگه‌ی ده‌یر

 

 

ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له‌ ٩٠ كرێكاری گۆمرۆكو شۆفێرانی شاغڵ له‌ له‌نگه‌رگه‌ی “ده‌یر” سه‌ر به‌ پارێزگای “بوشێهر”، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌رپایی ڕێپێوانێك و داخستنی گۆمڕۆكی ئه‌و له‌نگه‌رگه‌یه‌، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی ڕه‌وه‌ندی بارگیری، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له‌ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net