به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی پزیشك و نووسه‌رێكی دانیشتووی شاری ئیسفه‌هان

 

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا هادی” پزیشك و نووسه‌ری خه‌ڵكی “شاری زه‌واره‌” سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ هۆی چالاكییه‌كانی دژ به‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی، له‌ لێژنه‌ی زانستی زانكۆی شه‌هری كورد ده‌ركراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net