به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی قه‌وندی خاوه‌رمیانه‌ له‌ شوش

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ له‌ شاری شوش،ـ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net