3

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی شاری “جونقان” سه‌ر به پارێزگای چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “بیتا شه‌فیعی” و دایكی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به ناوی “مه‌ریه‌م عه‌باسی نیكو” كۆبوونه‌وه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕۆژه‌كانی ١٩ و ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنیكی نادیار كران. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دوو شارومه‌نده و هه‌وه‌رها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.