5

ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری سه‌قز له ناوچه سنوورییه‌كانی “به‌ستام”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سیاوه‌ش جه‌وانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، پاش برینداربوونی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ١٤١ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ستداوه ز زیاتر له ٧٧٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.