5

ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌زیزه مورادیان” به هێرشی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ده‌ست به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.