4

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌یسه‌م به‌یگ محه‌ممه‌دی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاری “عه‌باس ئاباد” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٩ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی شاری ساری كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، حوكمی سێ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا، كه حوكمه‌كه‌ی به پابه‌ندی ئێلێكترۆنییه له ماڵی خۆی به‌ڕێوه‌چوو.