9

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “دیار حاجی ڕه‌سوول پوور”، دیان ڕه‌سوول پوور، ئه‌مجه‌د زه‌ره‌نگ و سلێمان ئێسماعیلی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه ئه‌و چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و مه‌ترسی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیان هه‌یه.