3

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی كینگ مانی و یوتی بایت له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م دادسه‌رای ناوچه‌ی ١٥ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژ به كه‌مته‌رخه‌می و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، تاكوو ئێستا نه‌ك ته‌نیا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌یان کراوەتە سەر. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كانیان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.