
ڕۆژی ڕابردوو، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری دێهده‌شت و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی كاتی شه‌ڕی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٤٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌یزوڵڵا ئازه‌رنووش” له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و باوكی “پدرام ئازه‌رنووش” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ٢٣ ساڵ ، “میلاد كه‌ریمی نه‌سه‌ب” ١١ ساڵ، “ئه‌میر حسێن موحسنی پوور” ٨ ساڵ، “مه‌هدی كه‌ره‌می” ٥ ساڵ و “حه‌مید ڕه‌زا ده‌سته‌وانه” حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و پێنج شارومه‌نده پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان و كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوون.