دەستبەسەرکردنی ئارمان مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی ئارمان مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی ئارمان مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

20:24 – 4 January 2024

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئارمان مینبەری، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوون بنەماڵەکەی بۆ بارودۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان لەم بارەیەوە وەڵامی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net