22

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه و چه‌ند شاری دیكه‌ی كوردستان، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی موخابارت، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.