
له ڕۆژه‌كانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و شاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی شاهۆ ئیبراهیمی، فه‌رعان چوپان و شه‌فیع ئه‌حمه‌دی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، دوو هاووڵاتی دیكه به ناسناوی “سراج ئێلیاسی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری شنۆ و هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ئومید باقری” خه‌ڵكی شاری “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و پێنج به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.