8

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی به‌ركه‌مڕه‌ی كرمان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.