
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “مه‌رزیه ئادینه زاده” كچی “عه‌لی ئادینه زاده” باوكی دادخواز و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مه‌راسمی حه‌وته‌می “خسره‌و عه‌لیكوردی”، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ لانیكه‌م ٣٩ شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌شداربوو له ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێز گرتن له یادی “خسره‌و عه‌لیكوردی” له حهوتهمین ڕۆژی گیانله‌ده‌ستدانیدا، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌راسمه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه “عه‌لی ئادینه زاده” باوكی “ئه‌بولفه‌زل ئادینه‌زاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییه كه چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی، گوشار خراوه‌ته سه‌ری.