8

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عه‌لی محه‌ممه‌د ڕوشه‌ن فكر، قوباد فه‌تحوڵڵاهی، كه‌یهان عه‌باسی، نه‌جات ڕه‌جه‌بی، یه‌زدان محه‌ممه‌د خانی، مه‌حموود دین محه‌ممه‌دی، حه‌یده‌ر ئه‌میری و جاسم سه‌قایی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی “ئه‌یبانی ئه‌هواز، ناوه‌ندی ئیلام، بۆرازجان، جیرۆفت، به‌م، بیرجه‌ند، سه‌بزه‌وار و یه‌زد” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “عه‌تا شه‌هسه‌واری، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی خاف له سێداره دراوه.