7

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، “موته‌هه‌ر گونه‌یی” چالاكی خوێندكاری، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت كراوه.
ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٢١ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه كه حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له شاری تاران په‌سه‌ند كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گوشار خراوه‌ته سه‌ری و ته‌نانه‌ت ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی پێشووی، له زیندانی ئێڤین ئازاد كرابوو.