ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی چیاكۆ یوسفی نژاد له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ به‌فرانبار،عادڵ و ئاكۆ یوسفی نژادباوك و برای دادخوازیچیاكۆ یوسفی نژادژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو له‌ چیای ئاویه‌ر، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان تاكوو ئێستا، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هێشتا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵیان، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌چیاكۆ یوسفی نژادژینگه‌پارێز و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، پاش چوار ڕۆژ برینداربوونی له‌ هه‌ڵمه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری چیای ئاویه‌ر، له‌ نه‌خۆشخانه‌یكه‌وسه‌ری شاری سنه‌ گیانی به‌ختكرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net