5

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی “كه‌یوان مامه گوڵی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژێك لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه له لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباده‌وه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.