
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ئبنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسن له شارستانی ئه‌ندیمشك، له پێنجه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كرێكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ت به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها دابین كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.