
له ڕۆژانی ڕابردوودا، “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” چالاك و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ١٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی ١٠ ساڵ، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامەتی گروپه‌كانی دژ به‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” پێنج ساڵ، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌رماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش نزیك به یه‌ك ساڵ ناڕوونی چاره‌نووسی له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.