
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس واحدیار شاهرودی” نووسه‌ر و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی شاری مه‌شهه‌د، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جووره‌ها نه‌خۆشی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ماوه‌ی دوو حهفتته پێش ئێستا، به خراپی دۆخی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قائم له شاری مه‌شهه‌د كراوه و له ئه‌نجامی چه‌ندین پشكنینی پزیشكیدا، ڕاگه‌یندراوه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی مه‌ترسیداره و پێویسته به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم نه‌ك ته‌نیا ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نهكرووده، به‌ڵكوو ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كردووه.