ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان

ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د نیك په‌ی و محه‌ممه‌د ئه‌شته‌ك، به‌ مه‌به‌ستی تێپوڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ هاوینی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمهه‌ریه‌ك حوكمی دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری و سێ مانگ زیندانی ته‌علیقیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندینێسه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، پاش به‌شداریان له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆزی ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت و پاش چه‌ند ڕۆژێك لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net