سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ساڵحی” له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ له‌ گوندی “كه‌لته‌گه‌”ی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش ماوه‌یه‌ک لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرا و به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامتی له‌ گروپه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net