7

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ندین شاری جیاوازی ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان و سه‌ركوتی ناڕازیان، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانیان له شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی ناڕازیان و سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هه‌موو زیندانیان بوون.