10

شه‌وی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژیمی كاتی سووریا، به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له حه‌له‌ب.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشه‌كاندا لانیكه‌م ٥ هاووڵاتی كه بریتین له دوو منداڵ، دوو ژن و ئه‌ندامێكی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٤٦ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باشه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له وڵامی هێرشه‌كاندا، چه‌ندین بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كردووه‌ته ئامانج به ده‌یان كه‌س له به‌كرێگیراوان كوژراون.