ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی لانیكه‌م ٢٠٠ هاووڵاتی به‌لووچ له‌ شاری زاهدان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠٠ هاووڵاتی به‌لوچ له‌ شاری زاهدان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیا نییه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی  هه‌واڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه‌ بریتین له‌ منداڵان، ژنان، پیاوان و خوێندكاران، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران كراون و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیان به‌ توندوتیژییه‌كی زۆر و به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net