
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هێڵی ئینتێرنێت و كه‌شی توندی ئه‌منیه‌تی، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به سه‌ختی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی كرماشان، ماكۆ، ئابدانان، تاران، ته‌ورێز، كاشان، قشم، قوم، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، شیراز، مه‌شهه‌د و چه‌ندین شاری دیكه، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماكانی ئه‌و ڕژیمه‌یان كرده ئامانج و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت بوون. شایانی باسه كۆماری ئیسلامی كه له لێواره‌ی ڕووخانه‌دایه، به هۆی سه‌رپێچی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئه‌ركدار كردووه، به‌ڵام دیسان هێزه‌كانی ڕژیم به ناچار له زۆربه‌ی شاره‌كان ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون.