هو‌شداری به‌ندكراوێكی زیندانی ڕاگیراو له‌ زیندانی كه‌چویی كه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،سوهه‌یلا حجاببه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی كه‌چویی شاری كه‌ره‌ج، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ منداڵانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ خۆپێشاندانه‌كان، له‌ ئه‌و زیندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر ده‌بینن.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا و له‌ ناه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ ئێران و كوردستان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ منداڵان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كرده‌وه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ مافی منداڵان و مافی مرۆڤ،سوهه‌یلا حجاببه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی كه‌چویی شاری كه‌ره‌ج، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆكایلی مورگیلبرتبه‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ منداڵان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵیانه‌، له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌درێن و پێویسته‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ی ڕژیم بێده‌نگ نەبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net